داوای لێبوردن له‌ خوێنه‌رانی به‌درخان ده‌که‌ین  بەهۆی سەرقاڵیمان بە فێستیڤاڵی بەدرخان لە پاریس ئەم ژمایەمان دەرناچێ تا 22/7/2011

 

 

بەرنامەى هەشتەمین فێستیڤاڵى بەدرخان لە پاریس

"لە کوردستانەوە بۆ پاریس: دروستکردنى پردى رووناکبیرى لەنێوان کورد و فەڕەنسییەکان"

لەژێر دروشمى(کەلتوور ناسنامەى گەلانە)

09 و 2011.07.10

شوێن: هۆڵى: هوتێل نۆڤۆتێل – پاریس – سیڤەر

 

رۆژى یەکەم ، شەممە 9/7/2011

 

9:30 ى بەیانى تا 1:00ى نیوەڕۆ = رێورەسمى کردنەوەى فێستیڤاڵ 

کۆڕگێڕ: دڵناز سەڵاح سەعدوڵڵا – د. ئازاد حەمەد شەریف

* سروودى"بەدرخانى خاکپەروەرم" هۆنراوە: م. جەمال عەبدول ، ئاواز: ئەنوەر قەرەداغى– بەرهەمى دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى بەدرخان.

* وتارى کردنەوەى فێستیڤاڵ لەلایەن"خەمان زرار"نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە فەڕەنسا.

* کورتەیەک دەربارەى بەدرخانییەکان لەلایەن شازادە: سینەم خان جەلادەت بەدرخان

* وتارى رێکخەرى هەشتەمین فێٍستیڤاڵ لەلایەن حەمید ئەبوبەکر بەدرخان بەرپرسى دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى بەدرخان.

* وتارى شاردارى شارى سیڤەر.

* وتارى ئینستیوتى کوردى لە پاریس لەلایەن کەنداڵ نەزانەوە.

* وتارى پارتى سۆسیالیستى فەڕەنسى.

* وتارى یەکێتى نووسەرانى کورد مەڵبەندى گشتى لەلایەن د. هیمدادى حوسێن.

* فیلمى دیکۆمێنتارى"ئێرە کوردستانە" دا - دەرهێنانى:  هەوراز محەمەد.

* پێشانگاى شێوەکارى هونەرمەندانى کورد"نامیق عەلى قادر، بورهان سابیر ، ئیسماعیل خەیات ".

* پێشانگاى کتێب بەهاوکارى و هاوبەشى دەزگاکانى چاپەمەنى لە کوردستان.

* پێشانگاى فۆتۆگراف و کاریکاتێر بۆ هونەرمەندان"هێمن جەمیل –  محەمەد فەتاح"

**************

 

رۆژى یەکەم 9/7/2011

3:00 تا 4:45 ى ئێوارە - پانێڵى یەکەم: رۆژنامەنووسیى: رۆڵى بەدرخانییەکان لە رۆژنامەنووسیى کوردیدا:

کۆڕگێڕ: د. نەجات عەبدوڵڵا، د. لوئەى جاف.

* سینەم جەلادەت بەدرخان.

* مالمسانژ.

* د. زەردەشت حاجۆ.

* حەمید بوز ئەرسەلان.

* مەحموود لەوەندى.

* دارا بیلک.  

*د.هیمداد حوسین

* ئەحمەد کاردام.

 * ئامەد دەمیرخان.

 

تێبینى: بۆ هەر کەسێک، کە بابەتەکە پێشکەش دەکات تەنیا ماوەى 12 خولەک کات تەرخانکراوە.

                                                (پشووى چا/ قاوە خواردنەوە)

 

رۆژى یەکەم 9/7/2011

 5:15 تا 7:00 ى ئێوارە - پانێلى دووەم: رۆژنامەنوووسى کوردى ئەمڕۆ و تەکنەلۆژیاو میدیا. 

کۆڕگێڕ: خاتوو سوازیک– بەرزان فەرەج.

* د. لوئەى جاف.

* حەمید بەدرخان.

* عوبدولڵا کەسکین.

* ئیبراهیم سەیدۆ.

* کاروان ئەنوەر

* ئومێد عەلى.

* بەهات حەسیب قەرەداغى.

* حەسەن یاسین

 

تێبینى: بۆ هەر کەسێک، کە بابەتەکە پێشکەش دەکات تەنیا ماوەى 12 خولەک کات تەرخانکراوە.

 

رۆژى دووەم:  10/7/2011

 

 

9:30 ى بەیانى تا 11:15ى پێش نیوەڕۆ. پانێلى سێیەم: ئەزموونى نووسەرانى کورد.

کۆڕگێڕ: : د. هەڵکەوت حەکیم – ئیبراهیم ئایدۆغان.

* فیلمى دیکۆمێنتارى"دانیال میتران لە کوردستان"دا - دەرهێنانى:  هاوڕێ عەزیز و ستار محەمەد ئەمین ، بەرهەمى دەزگاى بەدرخان  2011

* مستەفا ێالح کەریم.

* محەمەد موکرى.

* شێرزاد حەسەن.

* ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل.

* فەواز حوسێن.

* فورات جەوەرى.

* موحسین قزڵ قایا.

 

تێبینى: بۆ هەر کەسێک، کە بابەتەکە پێشکەش دەکات تەنیا ماوەى 12 خولەک کات تەرخانکراوە.

                                                (پشووى چا/ قاوە خواردنەوە)

 

11:30ى بەیانى تا 1:10ى پیاش نیوەڕۆ. پانێلى چوارەم: گەڕۆکە فەڕەنسییەکان لە کوردستاندا.

کۆڕگێڕ: د. ئازاد حەمەد شەریف ،  بەیان سەلمان.

* ئۆلیڤیێ رۆو.

* میکایل تێڤینە.

* د. هەڵکەوت حەکیم.

* د. جێمى جەیمس.

* ئەفرام یوسف.

* د. نەجات عەبدوڵڵا

* ژیراڕ شالیان.

 

تێبینى: بۆ هەر کەسێک، کە بابەتەکە پێشکەش دەکات تەنیا ماوەى 12 خولەک کات تەرخانکراوە.

**************

رۆژى دووەم 10/7/2011

3:00 تا 5:00 ى ئێوارە -- پانێلى پێنجەم: کوردستان پەنجەرەیەک بەسەر دنیادا.

کۆڕگێڕ: مالمسانژ – حەمید بوز ئەرسەلان.

* عەدنان موفتى.

* کەنداڵ نەزان.

* هیشام داود.

* د. ئازاد حەمەد شەریف.

* خەسرۆ جاف.

* بەرزان فەرەج.

* ئۆفرا بنگیوم.

 

تێبینى: بۆ هەر کەسێک، کە بابەتەکە پێشکەش دەکات تەنیا ماوەى 12 خولەک کات تەرخانکراوە.

                                                (پشووى چا/ قاوە خواردنەوە)

 

رۆژى دووەم 10/7/2011

 5:30 تا 6:45 ى ئێوارە - پانێلى شەشەم: رەوشى ژن لە کۆمەڵگەى کوردەواریدا

کۆڕگێڕ: : خەمان زرار، چنار نامیق.

* د. شکریە رەسوڵ.

* دڵناز سەڵاح سەعدوڵڵا.

* ئیمان عەبدولقادر.

* نەهلە محەمەد سەعدوڵڵا.

* پەری ساڵح محێدین.

* جوان جەودەت عەبدوڵڵا

* چنوور نامیق.

 

تێبینى: بۆ هەر کەسێک، کە بابەتەکە پێشکەش دەکات تەنیا ماوەى 12 خولەک کات تەرخانکراوە.

                                                (پشووى چا/ قاوە خواردنەوە)

 

رۆژى دووەم 10/7/2011

 7:15 تا 8:00 ى ئێوارە - پانێلى حەوتەم: کۆڕێکى گۆرانى و مۆسیقا و بەسەرهاتى هونەرى:

کۆڕگێڕ: : شێرزاد حەسەن – دڵناز سەڵاح سەعدولڵا.

* عومەر دزەیی.

* ئەنوەر قەرەداغى.

* عەدنان عفرینى.

* دیاری قەردەداغى.

تێبینى: بۆ هەر کەسێک، کە بابەتەکە پێشکەش دەکات تەنیا ماوەى 12 خولەک کات تەرخانکراوە.

 

رۆژى دووەم 10/7/2011

 8:00 تا 9:00 ى ئێوارە - دانیشتنى کۆتایى:

کۆڕگێڕ: فریال حاجۆ – بەرزان فەرەج

* ئاهەنگى واژووى بڵاوکردنەوەى کتێبى تایبەت بە هەشتەمین فێستیڤاڵى بەدرخان لە پاریس.

- رۆمانى"خۆشەویستى لە وڵاتێکى لەت لەتکراودا"لە نووسینى ژنە رۆماننووسى ئەمریکى"جین ساسۆن"وەرگێڕانى د. ئازاد حەمەد شەریف. 

* وتارى کۆتایى لەلایەن خاتوو"خەمان زرار" نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە فەڕەنسا.

* پێشکەشکردنى مۆسیقاى کوردى لەلایەن هەرچوار هونەرمەند"عومەر دزەیی، دیارى قەرەداغى ، عەدنان عفرینى و  ئەنوەر قەرەداغى"

* بەیانى کۆتایى لەلایەن "د. ئازاد حەمە شەریف" بەرنامەڕێژى هەشتەمین فێستیڤاڵى بەدرخان لە پاریس.

* پێشکەشکردنى بڕوانامەو میدالیاى هەشتەمین فێستیڤاڵى بەدرخان لە پاریس بەسەر بەشداربووان.

پێناسەى دەزگاى بەدرخان و بەدرخانییەکان:

* دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى بەدرخان لەساڵى 2000 کە دەزگایەکى هونەرى رۆژنامەوانى گشتى ئازادە لەشارى سلێمانى دامەزراوە. 

* بنەماڵەى بەدرخانیانییەکان و رۆژنامەگەرى کوردى:

بنەماڵەى بەدرخانیانییەکان یەکێکە لەو بنەماڵانەى، کە هەموو تواناى خۆیان بۆ رزگارکردنى گەل و وڵات تەرخانکردووە. ئەوەى بەدرخانیانییەکان لە ئەوانى دیکە جیادەکاتەوە، فرە چەشنى خەباتە، واتە بەپێی قۆناغ و بارودۆخى سەردەم، بنەماڵەى بەدرخانیان خەباتیان کردووە، کاتى خەباتى چەکدارى پێویست بووە، چەک لە شان بوون و لە ریزى پێشەوەى بەرگرى لە کوردستاندا بوون. هەروەها لە بوارى خەباتى سیاسی، دیسان ئەوان رۆڵ و ئەرکى خۆیان بە لێهاتوویی لە ناو ریزەکانى کۆمەلڕ و رێکخراوەکانى کوردیدا بینیووەو لەم مەیدانەشدا پێشەنگ بوون، خۆ ئەگەر خەباتى رۆشنبیرى و هزرى پێویست بووبآ بۆ خەڵکى کوردستان بێگومان رۆڵەکانى بنەماڵەکە رۆڵێکى گەورەیان تێدا بینیووە، چ لە دامەزراندنى قوتابخانە چ لە رێکخراوە زانستییەکاندا. لە هەموویان ئاشکراتر رۆڵى ئەم بنەماڵەیەیە لە کاروانى رۆژنامەگەریى کوردیدا. خەبات و کارى رۆژنامەگەریى بەدرخانیان بە رێکەوت نەبووە، یان گرێداى تاکە کەسێک بێت، بەڵکو ئەنجامى بیرو باوەڕێکى بەتین بووە بە پێویستییەتى ئەو سەردەمە، بۆ ئەو جۆرە خەباتە. هەر لەبەرئەوە دەبینین رۆڵەکانى ئەم بنەماڵەیە چەندین رۆژنامەو گۆڤاریان لە شوێنە جیاجیاکان بڵاوکردەوە. بۆ زانیارى زیاتر ئەو بنەماڵەیە یەکەمین رۆژنامەیان لە مێژووى کورددا بەناوى"کوردستان"لە 22/4/1898 لە قاهیرە 31 ژمارەیان لێ دەرچوواندووەو هەروەها گۆڤارى "هاوار، رۆناهى، رۆژانو، ستێر..."دەرکردووە. هەروەها دەبینین ئەو کارو خەباتە گرێداى تەنیا تاکە کەسێک نییە لەم بنەماڵەیەدا، بەڵکو وەکو قوتابخانەیەک نەوە دواى نەوە لێی دەردەچن و پاشان دەبنە مامۆستایانى ئەم بوارەو بە زانین و شارەزایی خۆیان بناغەو بنەماى بەهێز بۆ ئەم هونەرە دادەنێن بۆیە وەک رێزگرتنێک لەو بنەماڵەیە دەزگاکەمان ناونا دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى :"بەدرخان".

 

چالاکییەکانى دەزگاى بەدرخان بە کورتى:

 

1- فێستیڤاڵى یەکەمى بەدرخان- سلێمانى 21-22/4/2004.

2- فێستیڤاڵى دووەمى بەدرخان-  دهۆک 21-22-23/4/2005.

3- فێستیڤاڵى سێیەمى بەدرخان -  هەولێر 21-22-23/4/2006.

4- فێستیڤاڵى چوارەمى بەدرخان - بەرلین 22-23/4/2007.

5- فێستیڤاڵى پێنجەمى بەدرخان -  قاهیرە 21-22/4/2008.

6- فێستیڤاڵى شەشەمى بەدرخان- یۆنان 19-20/10/2009.

7- فێستیڤاڵى حەوتەمى بەدرخان – ئەمریکا 29-30/6/2010.

 

- چەندین گەشتى رۆژنامەنووسى بۆ ئەم وڵاتانە کردووە:

"ئێران، ئەڵمانیا، سوید، فەڕەنسا، بەریتانیا، کۆنفڕانسى"کورد لەسەدەى بیست و یەک"یۆنان،  "کریت"کازانتزاکی.

- چاپکردنى کتێب 160 کتێبى هەمەجۆرى"مێژوویى، منداڵان، رۆمان، فۆلکلۆر، ئەفسانە، یادەوەرى، ناوى کوردى، شیعر...".

- ساڵانە بەشدارى لە پێشانگاى نێودەوڵەتى کتێب  لە فڕانکفۆڕت دەکات.

- چاپکردنى ئینسکلۆپیدیاى هەولێر"موسوعە اربیل" لە 10 بەرگ پێکهاتووە.

- زیاتر لە 10 فیلمى دیکۆمێنتارى بەرهەمهێناوە.

* تائێٍستا 154 ژمارە لە هەفتەنامەى بەدرخان کە یەکەمین بڵاوکراوەى ئازادە لە کوردستان و لە 22/10/2000 لە سلێمانى دەرچووە.

* دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى بەدرخان لەلایەن نووسەر و رۆژنامەنووس حەمید ئەبوبەکر ئەحمەد بەدرخان لە 22/10/2000 دامەزراوەو تاکو ئێستا بەڕێوەبەرى بەرپرسى ئەو دەزگایەیە.

* دەستەى راوێژکارانى دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى بەدرخان بریتین لە: د. ئازاد حەمە شەریف، د. وریا عومەر ئەمین، د. ئیسماعیل قەرەداغى، د. محەمەد عەبدوڵڵا کاکە سوور، حوسامەدین سەردارى، محەمەد زادە.

تێبینى:  هەموو بەشدارانى هەشتەمین فێستیڤاڵى بەدرخان لە فەڕەنسا – پاریس، نووسەر و رووناکبیرى دیارى کۆمەڵگاى کوردەوارین.

 

              حەمید ئەبوبەکر بەدرخان                                                                           د. ئازاد حەمە شەریف

رێکخەرى هەشتەمین فێستیڤاڵى بەدرخان لە پاریس                          بەرنامەڕێژى هەشتەمین فێستیڤاڵى بەدرخان لە پاریس

 

 

 

Email: bedrxan@yahoo.com

www.bedrxan.net  ; www.bedrxan.com

Mob.: 00964 750 45 55 878