|
دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى بەدرخان
* دەزگای
چاپ و بڵاوكردنەوەی بەدرخان لەساڵی 2000 كە دەزگایەكی هونەری رۆژنامەوانی گشتی
ئازادە لەشاری سلێمانی دامەزراوە.
* بنەماڵەی بەدرخانیانییەكان و
رۆژنامەگەری كوردی:
بنەماڵەی بەدرخانیانییەكان یەكێكە
لەو بنەماڵانەی، كە هەموو توانای خۆیان بۆ رزگاركردنی گەل و وڵات تەرخانكردووە.
ئەوەی بەدرخانیانییەكان لە ئەوانی دیكە جیادەكاتەوە، فرە چەشنی خەباتە، واتە بەپێی
قۆناغ و بارودۆخی سەردەم، بنەماڵەی بەدرخانیان خەباتیان كردووە، كاتی خەباتی
چەكداری پێویست بووە، چەك لە شان بوون و لە ریزی پێشەوەی بەرگری لە كوردستاندا
بوون. هەروەها لە بواری خەباتی سیاسی، دیسان ئەوان رۆڵ و ئەركی خۆیان بە لێهاتوویی
لە ناو ریزەكانی كۆمەلأ و رێكخراوەكانی كوردیدا بینیووەو لەم مەیدانەشدا پێشەنگ
بوون، خۆ ئەگەر خەباتی رۆشنبیری و هزری پێویست بووبێ بۆ خەڵكی كوردستان بێگومان
رۆڵەكانی بنەماڵەكە رۆڵێكی گەورەیان تێدا بینیووە، چ لە دامەزراندنی قوتابخانە چ لە
رێكخراوە زانستییەكاندا. لە هەموویان ئاشكراتر رۆڵی ئەم بنەماڵەیەیە لە كاروانی
رۆژنامەگەریی كوردیدا. خەبات و كاری رۆژنامەگەریی بەدرخانیان بە رێكەوت نەبووە، یان
گرێدای تاكە كەسێك بێت، بەڵكو ئەنجامی بیرو باوەڕێكی بەتین بووە بە پێویستییەتی ئەو
سەردەمە، بۆ ئەو جۆرە خەباتە. هەر لەبەرئەوە دەبینین رۆڵەكانی ئەم بنەماڵەیە چەندین
رۆژنامەو گۆڤاریان لە شوێنە جیاجیاكان بڵاوكردەوە. بۆ زانیاری زیاتر ئەو بنەماڵەیە
یەكەمین رۆژنامەیان لە مێژووی كورددا بەناوی»كوردستان»لە 22/4/1898 لە قاهیرە 31
ژمارەیان لێ دەرچوواندووەو هەروەها گۆڤاری «هاوار، رۆناهی، رۆژانو،
ستێر...»دەركردووە. هەروەها دەبینین ئەو كارو خەباتە گرێدای تەنیا تاكە كەسێك نییە
لەم بنەماڵەیەدا، بەڵكو وەكو قوتابخانەیەك نەوە دوای نەوە لێی دەردەچن و پاشان
دەبنە مامۆستایانی ئەم بوارەو بە زانین و شارەزایی خۆیان بناغەو بنەمای بەهێز بۆ
ئەم هونەرە دادەنێن بۆیە وەك رێزگرتنێك لەو بنەماڵەیە دەزگاكەمان ناونا دەزگای چاپ
و بڵاوكردنەوەی :»بەدرخان».
چالاكییەكانی دەزگای بەدرخان بە
كورتی:
1- فێستیڤاڵی
یەكەمی بەدرخان- سلێمانی 21-22/4/2004.
2- فێستیڤاڵی دووەمی بەدرخان- دهۆك
21-22-23/4/2005.
3- فێستیڤاڵی سێیەمی بەدرخان -
هەولێر 21-22-23/4/2006.
4- فێستیڤاڵی چوارەمی بەدرخان -
بەرلین 22-23/4/2007.
5- فێستیڤاڵی پێنجەمی بەدرخان -
قاهیرە 21-22/4/2008.
6- فێستیڤاڵی شەشەمی بەدرخان- یۆنان
19-20/10/2009.
7- فێستیڤاڵی حەوتەمی بەدرخان –
ئەمریكا 29-30/6/2010.
8- فێستیڤاڵی هەشتەمی بەدرخان –
پاریس 9-10/7/2011.
- چەندین گەشتی رۆژنامەنووسی بۆ ئەم
وڵاتانە كردووە:
«ئێران، ئەڵمانیا، سوید، فەڕەنسا،
بەریتانیا، كۆنفڕانسی»كورد لەسەدەی بیست و یەك»، یۆنان»كریت»كازانتزاكی، جۆرجیا.
- چاپكردنی كتێب 160 كتێبی
هەمەجۆری»مێژوویی، منداڵان، رۆمان، فۆلكلۆر، ئەفسانە، یادەوەری، ناوی كوردی،
شیعر...».
- ساڵانە بەشداری لە پێشانگای
نێودەوڵەتی كتێب لە فڕانكفۆڕت دەكات.
- چاپكردنی ئینسكلۆپیدیای
هەولێر»موسوعە اربیل» لە 10 بەرگ پێكهاتووە.
- زیاتر لە 10 فیلمی دیكۆمێنتاری
بەرهەمهێناوە.
* تائێستا 159 ژمارە لە هەفتەنامەی
بەدرخان كە یەكەمین بڵاوكراوەی ئازادە لە كوردستان و لە 22/10/2000 لە سلێمانی
دەرچووە.
* دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی
بەدرخان لەلایەن نووسەر و رۆژنامەنووس حەمید ئەبوبەكر ئەحمەد بەدرخان لە 22/10/2000
دامەزراوەو تاكو ئێستا بەڕێوەبەری بەرپرسی ئەو دەزگایەیە.
|