-
یهکهمین
فیستیڤاڵ له سلێمانی
-
.دووهمین
فیستیڤاڵ له دهۆك
-
سێههمین فیستیڤاڵ له
ههولێر
-
چوارهمین فیستیڤاڵ
له ئهلهمانیا
-
پێنجهمین فیستیڤاڵ
لهمیسر
-
شهشهمین فیستیڤاڵ
له یۆنان
-
حهوتهمین فیستیڤقاڵ لهواشنتۆن
7
بهیاننامهی کۆتایی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن
(2010/06/30-29)
بە ئامانجى پتەوكردنى پەیوەندى رووناكبیری لەنێوان كورد و ئەمریكییەكان، دەزگاى چاپ
و بڵاوكردنەوەى بەدرخان بەهاوكارى بەشی هونەر و كلتوورى نوێنەرایەتى حكومەتى هەرێمى
كوردستان لە ئەمریكا لەژێر دروشمى "لە كوردستانەوە بۆ ئەمریكا... دروستكردنى پردى
رووناكبیری لەنێوان كورد و ئەمریكییەكان" حەوتەمین فێستیڤاڵی بەدرخانى لە رۆژانى
29و30/6/2010 لە كاتژمێر 12 تا 8ى ئێوارە لە هۆڵی ماڵی سویدى سازكرد. ئەم فێستیڤاڵە
بە ئامادەبوونى ئەندامانى شاندى بەدرخان و ژمارەیەك لە میوانانى ئەمریكى كە
هەندێكیان سەر بە دەزگا حكومییەكانى ئەمریكا بوون و ژمارەیەكیشیان نوێنەرى رێكخراوە
ناحكومییەكان بوون و كۆمەڵێك رۆژنامەنووس و رووناكبیری كورد و بیانى دەستى بە
كارەكانى خۆی كرد.
سەرەتا فێستیڤاڵەكە بە سروودى "بەدرخانى خاك پەروەرم" كرایەوە، پاشان نوێنەرى
حكومەتى هەرێمى كوردستان لە ئەمریكا "قوباد تاڵەبانى" وتارى كردنەوەى فێستیڤاڵی
پێشكەشی ئامادەبووان كرد، كە تیایدا باسی لە پێویستى دروستكردنى پردێكى پتەوى
رووناكبیری لەنێوان كورد و ئەمریكییەكان كرد. لە هەمانكاتدا هاوخەمى بەشدارانى ئەم
فێستیڤاڵەى بە بنەماڵەى رۆژنامەنووسى جوانەمەرگ ئازاد سدیق محەمەد راگەیاند، هەر لە
وتەكەیدا ئاماژەى بەوە كرد كە ناكرێت تەنیا لەرێگاى سیاسەتەوە كورد و كوردستان و
دۆزە رەواكەى بە دۆست و لایەنگرانمان و
میللەتانى سەرانسەرى جیهان بناسێنین، بەڵكو سازدانى فێستیڤاڵى لەم بابەتە، كە
كلتوور و ئەدەب و هونەرى كوردى بە دنیا دەناسێنێت، كاریگەریى یەكجار بەهێز و
سەرنجراكێشی دەبێت، ئەمەش پێویستى بە هەوڵ و كۆششی جوامێرانەى هەموو لایەنێكە
بەتایبەتى نووسەران و رۆژنامەنووسان و هونەرمەندانى كورد لە هەر شوێنێكى ئەم
دنیایەدا بن.
دواتر
حەمید بەدرخان وتارى دەزگاى چاپ و بڵاوكردنەوەى بەدرخانى وەك رێكخەرى فێستیڤاڵەكە
پێشكەش كرد، كە تیایدا ئاماژەى بە بەردەوامى كارى حەوت ساڵەى دەزگاى بەدرخان كرد بۆ
سازدانى فێستیڤاڵی هونەرى و كلتوورى و رۆژنامەنووسی.
تا ئێستا
دەزگاى بەدرخان لە وڵاتانى "ئەڵمانیا، میسر، یۆنان و ئەمریكا" و لە ناوەوەى وڵاتیش
لە شارەكانى "سلێمانى، دهۆك و هەولێر" لەنێوان ساڵانى "2004- 2010" بە بەردەوامى و
ساڵ لەدواى ساڵ فێستیڤاڵی خۆی سازداوە.
فیلمێكى
دیكۆمێنتى بە زمانى ئینگلیزى بەناوى "ئێرە كوردستانە" لە دەرهێنانى هەوراز محەمەد
نمایش كرا، كە باسی لە مێژووى كورد بەگشتى و بزاڤى رووناكبیری بە تایبەتى دەكرد.
وتارى بنەماڵەى بەدرخانییەكان كە لەلایەن شازادە سینەم خان جەلادەت بەدرخان بە
تایبەتى بۆ ئەم فێستیڤاڵە ئامادەكرابوو باسی لە رۆڵی گرنگ و پڕ بایەخى
بەدرخانییەاكن كرد و هەر لەو وتارەدا سینەم خان پڕ بەدڵ هیواى ئەوەى خواست، كە ئەم
فێستیڤاڵە سەركەوتووبێ و رۆڵی خۆی ببینێت لە ناساندنى كلتوورى گەلەكەمان بە
میللەتانى دنیا. خاتوو فریال حاجۆ بە نوێنەرایەتى سینەم خان ئەم وتارەى پێشكەشی
ئامادەبووانى فێستیڤاڵەكە كرد.
لە پانێلی یەكەمى رۆژی 29/6/2010 "د. ئازاد حەمەشەریف باسێكى بەناونیشانى "كاریگەرى
مێژووى كورد لەسەر ئەدەب... بەراوردكارییەك لە رۆمانى "خۆشەویستى لە وڵاتێكى
لەتلەتكراودا" كە لە نووسینى خانمە رۆماننووسی ئەمریكى "جین ساسۆن" بوو، كە
رۆماننووسەكە خۆشی ئامادەى فێستیڤاڵەكە بوو.
گرنگى ئەم رۆمانە لەوەدایە كە باس لە مێژووى پڕ كارەساتى میللەتى كورد دەكات و
بەشێوەیەكى یەكجار كاریگەر و دڵتەزێن ئەو نەهامەتیانەى بەسەر نەتەوەى كورد لە
كوردستانى عێراق لە ساڵانى 1980- 1988 هاتووە لەرێگاى خۆشەویستى نێوان پێشمەرگەیەكى
كورد و دولبەرە ئازاكەى وێنا كردووە.
هەر دواى تەواوبوونى باسەكەى د. ئازاد حەمە شەریف، خاتوو "جین ساسۆن" لە چەند
وتەیەكى بایەخدار و پڕ نرخدا پشتگیری و هاوخەمى خۆی بۆ دۆزی رەواى نەتەوەى كورد
دەربڕی و بە خۆشحاڵییەوە باسی لە چۆنیەتى ناسینى كیژە كوردى پاڵەوانى رۆمانەكە كرد
و ئەوەشی دركاند، كە رۆمانەكەى بۆ سەر "17" زمانى زیندووى جیهان وەرگێڕدراوە و
بەمزووانە لە هۆلیود دەكرێتە فیلم.
دواتر "د.
ئیسماعیل قەرەداغى" باسێكى گرنگى بەناونیشانى "كاریگەریى ئەدەبی ئەمریكى لەسەر
ئەدەبی كوردی" پێشكەشكرد، كە تیایدا رۆڵی وەرگێڕانى دەقی ئەدەبی و هونەرى بۆ سەر
زمانى كوردى بەرز نرخاند.
لە پانێلی دووەمى هەمان رۆژدا "د. ئاكۆ شوانى" بابەتێكى بەناونیشانى "پەیوەندى كورد
و ئەمریكا" خستە بەر باس و لێدوان، پاشتر خاتوو "شەهلا حەیدەرى" لەبارەى رۆڵی ژن لە
مێژوودا باسێكى پێشكەش كرد، خاتوو "فریال حاجۆ"ش لەبری "د. زەردەشت حاجۆ" بابەتێكى
بەپێزى لەبارەى "ژیان و بیروباوەڕی میر جەلادەت بەدرخان" پێشكەش كرد.
پانێلی سێیەمى هەمان رۆژ تەرخان كرابوو بۆ كێشەى كەركووك، كە تیایدا فیلمێكى
دیكۆمێنتى لەبارەى ئەو شارە نمایشكرا، پاشان "پرۆفیسۆر د. كەمال مەزهەر" باسێكى
لەبارەى شارى كەركووك و دەوروبەرى، كە بابەتێكى گرنگى مێژوویی بوو پێشكەش كرد،
دواتر "عیسام فەیلی" بابەتێكى لەبارەى "رۆڵی سیاسی و ئابوورى و كلتوورى
فەیلییەكان لەمێژووى عێراقدا" پێشكەش كرد.
رۆژی
یەكەمى فێستیڤاڵەكە بە نمایشكردنى فیلمێكى كوردى بەناونیشانى "هەرمان" لە دەرهێنانى
حوسێن حەسەن بەكۆتایی هات.
رۆژی
دووەمى فێستیڤاڵ كاتژمێر 2،30 پاش نیوەڕۆ دەستى پێكرد.
لە پانێلی
چوارەمى رۆژی دووەم "د. نەرمین عەلى" لەبارەى رۆڵی ئەمریكییەكان لە پاراستنى
شوێنەوارى كوردستان" بابەتێكى پێشكەش كرد، هەر لە هۆڵی فێستیڤاڵدا پێشانگایەكى
پارچە سواڵەتى شوێنەوارەكانى كوردستان پیشاندرا.
دواى ئەمە عەتا قەرەداغى بابەتێكى بەناونیشانى "كاریگەریى كلتوورى ئەوان لەسەر
كلتوورى كورد" پێشكەش كرد، كە باسی كاریگەریى خراپی كلتوورى ئەو میللەتانە دەكات،
كە كوردستانیان داگیركردووە، پاشان "د. سەروەر عەبدوڵڵا" باسێكى بەناونیشانى
"كێشەكانى ناسنامەى كلتوورى كورد" خستەڕوو.
پانێلی
پێنجەمى رۆژی دووەمى فێستیڤاڵ بۆ قسەودوان و نیشاندانى فیلمى كوردى بوو، هەوراز
محەمەد وتەیەكى كورتى وەكو پێشەكى بۆ نمایشكردنى چوار كورتە فیلمى كوردى پێشكەش
كرد، فیلمەكان بریتى بوون:
لە "ماسی سوور- دەرهێنانى هەوراز محەمەد، باران- دەرهێنانى هاوڕێ بەهجەت، نەوڕەس-
دەرهێنانى كامەران جەمال، ماڵی مێروولەكان- دەرهێنانى شاخەوان عەبدوڵڵا". دوابەدواى ئەوەش هونەرمەند سەركەوت تارۆ نمایشێكى
مۆنۆۆدرامى بەناونیشانى "دایك"، كە باسی لە كێشەى كورد بە گشتى و مەسەلەى كەركووك
بە تایبەتى دەكرد، نمایشەكە سەركەوتووانە پێشكەش كرا.
پاش ئەم
نمایشە فیلمى "وڵاتى بەفر" لە دەرهێنانى "هیشام زەمانى" پێشكەش كرا، دواى ئەوەش لە
كەشێكى خۆش و مۆسیقایى شاعیرانەدا شیعری دڵشاد عەبدوڵڵا و قوبادى جەلیزادەو سامى
هادى و جەلیلی ئازادیخواز بە زمانى كوردى و ئینگلیزى خوێندرانەوە.
دواتر
خەڵاتى بەدرخان بەسەر بەشداربووە دیارەكانى ئەم فێستیڤاڵە دابەشكراو بڕوانامەى
بەشداریكردنى فێستیڤاڵیش بە سەرجەم بەشداربووانى كوردو ئەمریكى بەخشرا.
هەر لە
هۆڵەكەدا "گروپی میوزیكى كوردى لە ڤێرجینیا" لەگەڵ دەنگە بە خرۆشەكەى "رەنجە"ى
هونەرمەند بەشدارانى فێستیڤاڵیان هێنایە سەماو هەڵپەڕكێ.
لە دوا
وتەیدا قوباد تاڵەبانى وەكو نوێنەرى حكومەتى هەرێمى كوردستان باسی لە گرنگى و پڕ
بایەخى و سەركەوتوویی فێستیڤاڵەكە كردو دەستخۆشی لە بەشی هونەر و كلتوورى
نوێنەرایەتى حكومەتى هەرێمى كوردستان و دەزگاى چاپ و بڵاوكردنەوەى بەدرخان كرد.
لە
كۆتاییشدا دەزگاى چاپ و بڵاوكردنەوەى بەدرخان سوپاسی بێ پایانى خۆی ئاراستەى بەشی
هونەر و كلتوورى نوێنەرایەتى حكومەتى هەرێم لە ئەمریكا كرد، كە رۆڵی زۆر
جوامێرانەیان گێڕاوە لە سەرخستنى ئەم فێستیڤاڵە، دوا موژدەش كە بە ئامادەبووان درا
سازدانى هەشتەمین فێستیڤاڵی
بەدرخان بوو لە ساڵی 2011 لە وڵاتى فەڕەنسا.
2010/06/30-
واشنتۆن
وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن
|

وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن |
|

وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن |
|

وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن |
|

وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن |
|

وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن |
|

وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن |
|

وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن |
|

وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن |
|

وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن |
|

وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن |
|

وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن |
|

وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن |
|

وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن |
|

وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن |
|

وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن |
|

وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن |
|

وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن |
|

وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆن |
|

وێنهکانی
حهوتهمین فیستیڤقاڵی بهدرخان لهواشنتۆ |


